دەنگ نێت
پرۆژەی چوار ریانی ساڵح ئاغا کە رێگەیەکی سەرەکیە و لۆدێکی زۆری لەسەرە، لەساڵی پارەوە دەستکراوە بەکارکردن تێیدا، بەڵام تائێستا تەواو نەبوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش دەڵێت: گەیشتوینەتە بڕگەی قیرتاوکردن.
پرۆژەی چوار ریانی (ساڵح ئاغا ـ پەروێزخان ـ خانەقین ـ سەنگەر)، لە 20ـی 12ـی 2022 دەست بەکارکردن تیایدا کراوە و ماوەی 200 رۆژ بۆ تەواوکردنی دانراوە، بەڵام کاتەکەی تەواو بوە و هێشتا پرۆژەکە تەواو نەکراوە.
لەبارەی دواکەوتن و سست بەڕێوەچونی کارەکانی پرۆژەکەوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دو هۆکار هەبو ئیشکردن تێیدا خاو بێت، یەکەمیان: نەبونی پارەی نەختینە لە بانک، دوەمیان: بەهۆی ئەوەی رێگایەکی سەرەکیە پێویستە هەمو چینەکانی پشکنینی بۆ بکرێت.
عەدنان خەلیل، دەشڵێت: ئێستا گەیشتوینەتە بڕگەی قیر، هەندێک قیرەکەی دواکەوتوە، لەوانەیە ئەم هەفتە یان هەفتەی داهاتو دەستبکرێت بەقیرکردن تێیدا، ئەگەر قیریش دەستپێبکات، ئیشێکی ئەوتۆی نامێنێت.
باسی لەوەشکرد: پرۆژەکە 600 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، تائێستا تەنها نزیکەی 150 ملیۆن بۆ بەڵێندەرەکە خەرج کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان