دەنگ نێت
بەڕێوبەری هاتوچۆی کفری لەبارەی سەردانی ئەمڕۆیان بۆ کۆمیتەی کفری یەکێتی نیشتمانی لەکاتی دەوامی فەرمی دا دەڵێت: ئاساییە ئێمە لەکاتی دەوامدا بڕۆین، چونکە یەکێتین.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای کفری- دیار محەمەد، لەگەڵ بەشێک لە کارمەندانی دا لەکاتی دەوامی فەرمی، سەردانی کۆمیتەی یەکێتیان کردوە، سەردانەکەش بەمەبەستی پیرۆزباییکردن بوە لە دەستبەکاربونی لێپرسراوی نوێی کۆمیتەی یەکێتی لە کفری.
لەبارەی ئەوەی تاچەند سەردانەکەیان یاساییە؟ دیار محەمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی کفری، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئاساییە لەکاتی دەوامی فەرمیدا بڕۆینە کۆمیتە، چونکە ئێمە یەکێتین.
وتیشی: کێشەمان نیە، قەدەغە نیە بۆ ئێمە، ئێمە یەکێتین.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ئیدارەی گەرمیان فەرمانگەکانی ئاگادارکردوەتەوە لەکاتی دەوامی فەریدا بەشداری بۆنەی حیزبی نەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان