دەنگ نێت
روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەسەر روباری سیروان لە کەلار بەردەوامییان هەیە، پۆلیسی پاراستنی دارستانیش هیچ بنکەیەکی لەسەر روبارەکە نییە بۆ پاراستنی، وتەبێژەکەشیان دەڵێت: دو بنکەی نزیکمان لەوێ هەیە.
ئێوارەی دوێنێ ئاگر لەدارەکانی سەر روباری سیروان لە چەمی نێوان گوندەکانی تازەدێ و بەرلوت بەربو، بەڵام دوای ٥ کاتژمێر ئاگرەکە کوژایەوە. ئەم روداوانەش چالاکوانانی ژینگە و پاراستنی روبارەکەی نیگەران کردوە، لەوبارەوە رەخنەی ئەوە لە حکومەت دەگرن کە بنکەی پۆلیسی لەو سنورەدا نییە بۆ رێگریی لە کەوتنەوەی ئاگر کە پێیانوایە بە ئەنقەست ئەو ئاگرانە دەکرێنەوە.
لەبارەی ئەو رەخنانەوە، موقەدەم: ئەکرەم کامیل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەسەر روبارەکە بنکەمان نیە، تەنها مەفرەزەی گەڕۆک هەیە، ئەبێت لە ئاگرێکی ئاوا ئەو بەش و بنکانە بەپێی نزیکیان بڕۆنە دەم ئاگرێکەوە.
باسی لەوەشکرد: لەسەر روباری سیروان بنکەیەک دانانرێت بەتەنها چاودێری ئەو سنورە بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان