
دەنگ نێت
دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەک دەسەڵاتی لە بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕین لە بواری تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل و گواستنەوەی خاوەندارێتییەکەی، وەرگرتەوە، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: کۆبونەوەیەک لەوبارەیەوە دەکەین.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ١٣ـی ئەم مانگە، کە ئاراستەی هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕینی کردوە و وێنەی لای رادیۆی دەنگە، چەند دەسەڵاتێکی ئەو دو بەڕێوبەرایەتییەی لە بواری تۆماری ئۆتۆمبیل کەمکردوەتەوە، لەوانە: بۆیان نییە مامەڵەی تۆماری یەکەمجار بۆ ئۆتۆمبیل بکەن، بۆیان نییە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بکەن ئەگەر یەکێک لە کڕیار یان فرۆشیار بە رەگەز عەرەب بێت یان دانیشتوی گەرمیان نەبێت.
لەبارەی ئەم رێکارانەوە، سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو نوسراوە دەرکراوە ئەو مەبەستە نیە کە خەڵک لێی تێگەشتوە، مەبەست لێی پشکنینی هەندێک ئۆتۆمبێلە وەک ئەوانەی کە ژمارە کاتین و ژمارەی تازەیان پێدەدرێت، مەبەستی لەژمارە کۆنەکان نیە.
وتیشی: تاوەکو ئێستا کارمان بەو نوسراوە نەکردوە، پەیوەندیمان بە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیەوە کردوە، رۆژی یەکشەمە کۆبونەوەی لەسەر ئەکرێت و دوابڕیاری لەسەر دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان