
دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەک دەسەڵات لە بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕین لە بواری تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل و گواستنەوەی خاوەندارێتییەکەی، وەردەگرێتەوە.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ١٣ـی ئەم مانگە، کە ئاراستەی هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕینی کردوە و وێنەی لای رادیۆی دەنگە، چەند دەسەڵاتێکی ئەو دو بەڕێوبەرایەتییەی لە بواری تۆماری ئۆتۆمبیل کەمکردوەتەوە، لەوانە: بۆیان نییە مامەڵەی تۆماری یەکەمجار بۆ ئۆتۆمبیل بکەن، بۆیان نییە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بکەن ئەگەر یەکێک لە کڕیار یان فرۆشیار بە رەگەز عەرەب بێت.
لە نوسراوەکەدا خاڵی قەدەغەکراوی قورستریش هەن، بۆنمونە: ئەگەر کڕیار و فرۆشیار دانیشتوی سنوری ئەو دو ئیدارەیە نەبن، ئەوا هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕین بۆیان نییە مامەڵەیان بۆ بکەن، واتا ئەگەر بۆنمونە فرۆشیار دانیشتوی کەلار بێت و کڕیار دانیشتوی دەرەوەی گەرمیان بێت، نابێت مامەڵەیان بۆ بکەن و دەبێت بنێردرێنە بەشی تۆماری هاتوچۆی سلێمانی و لەوێ بۆیان دەکرێت.
هەروەک لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو مامەڵانەی کە لەبەڕێوبەرایەتییەکانی گەرمیان و راپەڕین کراوە بە ناوی هاوڵاتیانی سنورەکە و پاشماوەیەک مامەڵەی گۆڕینی خاوەندارێتیی دەکرێت بۆ کەسێکی دەرەوەی هەرێم، نابێت ئەو مامەڵەی گۆڕینە لە بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕین بکرێت، بەڵکو دەبێت سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکات و لەوێ پشکنینی بۆ بکرێت.
ئەم بڕیارانە دوای ئەوەهات کە لە هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕین بەشی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبیلانە کرانەوە کە ژمارە سلێمانین کە جاران تەنها لە ناوەندی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرا. بەپێی ئەم بڕیارانە، لەئێستادا بەڕێوبەرایتیەکانی گەرمیان و راپەڕین تەنها دەتوانن مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە رایی بکەن کە هەردولایان (واتا فرۆشیار و کڕیار) دانیشتوی ئیدارەکانی خۆیانن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان