دەنگ نێت
پاش ١٠ مانگ لە دەستبەسەرکردنی، بڕیارە سبەینێ (لیوا: حاجی عوسمان) فەرماندەی پێشوی لیوای ١٣٦ـی پێشمەرگە لە گەرمیان دادگایی بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، فەرماندەی پێشوی لیوای ١٣٦ـی پێشمەرگە لە گەرمیان، لیوا: عوسمان حەسەن ناسراو بە 'حاجی عوسمان' کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگە دەستبەسەرکراوە بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی خۆپیشاندەرێک لە کفری لە خۆپیشاندانێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠، بڕیارە سبەینێ ببرێتە بەردەم دادگای تاوانەکان و یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بەڕێوەبچێت.
دادگاییکردنی فەرماندەی پێشوی لیوای ١٣٦ـی گەرمیان کە ئێستا بوە بە لیوای ١٧، دوای ئەوە دێت کە لە خۆپیشاندانێکدا لە ئێوارەی ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٠ گەنجێک بەناوی (شڤان محەمەد شکور) بە فیشەک گیانی لەدەستدا و کەسوکارەکەیشی ئەو لیوایەی پێشمەرگە و فەرماندەکەی کە لەو کاتەدا لە کفری بڵاوەیان پێکرابو، بە کوشتنی کوڕەکەیان تۆمەتبار کرد و رۆژی دواتر لە دادگا سکاڵایان لەسەر فەرماندەکە و ژمارەیەک پاسەوانی تۆمار کرد، بەڵام ئەوان نەچونە بەردەم دادگا هەتا رۆژی ٩ـی ٨ـی ٢٠٢٢، کە هەر ئەو رۆژە دادوەر بە مادەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی راگرتنی بۆ دەرکردن و لە بنکەیەکی سەر بە پێشمەرگە لە گەرمیان دەستبەسەر کران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان