دەنگ نێت
پسپۆڕێکی بواری یاسایی راگەیاندن رەخنە لە رێنماییە نوێکەی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم دەگرێت کە تایبەتە بە رێکخستنی کاری میدیایی، بەپێویستیشی دەزانێت لە داداگا تانەی لێبدرێت.
د.سامان فەوزی، لە میانەی بەرنامەی 'گفتوگۆی دەنگ'ـی رادیۆی دەنگ دا باسی لەوەکرد؛ رێنمای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٣ کە تایبەتە بە رێکخستنی کاری میدیایی و لەلایەن وەزارەتی رۆشنبییرییەوە دەرچوە، بەگشتی ئاڵۆزیی و پشێویی زیاتر بۆ کاری میدیا دروست دەکات و پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەیە.
وتیشی: رێنماییەکان زۆر بە ئاسانی بۆشایی نەبونی پسپۆڕ و کەسانی شارەزای پێوەدیارە، کە پێویستە راوێژ بەوان بکرێت، نەک تەنها کەسانی نێو وەزارەتێک.
جەختی لەوەشکردەوە: رێنمایەکە بە پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەریەوەیە کە شتی وا هەرگیز نابێت، بۆیە پێویستە هەڵبوەشێندرێتەوە یان گۆڕانکاری تیدا بکرێت و لە دادگاش تانەی لێبدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان