دەنگ نێت
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، نەخۆشییەکانی دڵ لەگەڵ روداوە جۆراوجۆرەکان، لە دیارترین هۆکارەکانی مردنن لە هەرێمی کوردستان.
لە دیداری تەندروستی کوردستانی- ئوردنی کە ئەمڕۆ لە هەولێر دەستیپێکرد، ژمارەیەک داتای بواری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان خرانەڕو، لەنێوی دا ئاماژە بە هۆکارەکانی مردن لە هەرێم دا کرا.
بەپێی ئەو داتایانە، ٢٣٪ـی هۆکارەکانی مردن لە هەرێم بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن دەگەڕێتەوە، لە ریزبەندی دوەمیشدا روداوە جۆراوجۆرەکان دێت بە ٢٠٪، هەرچی ریزبەندی سێیەمیشە نەخۆشییەکانی هەناسە و کۆڤید-١٩یە بە ١٨٪.
ئاماژە بەوەشکراوە ٩٪ـی مردنەکان لە هەرێمی کوردستان بە جەڵتەی مێشک و ٧٪ بە شیرپەنجە و ٥٪ نەخۆشییەکانی گورچیلە و ٥٪ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس تۆماردەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ١٣٪ـی هۆکاری مردنەکان نەخۆشی ترن.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان