دەنگ نێت
لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ئاماژە بەوەدەدات کە پۆستە حکومییەکانی گەرمیان پێویستیان بە گۆڕانکارییە، لەبارەی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕیش لە پۆستەکانی نێوان خۆیان و گۆڕان، رونکردنەوە دەدات.
میقداد شێخ بەهائەدین، لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئاستی حکومەتدا بەشێک لە پۆستەکان پێویستیان بە گۆڕانکارییە، هەوڵی گۆڕانکاری دەدەین کە پێویست بو، بەڵام هیشتا هیچ شتێکی فەرمیمان ئەنجام نەداوە.
لە حکومەتی خۆجێی گەرمیاندا، یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ بەشدارن، قسە لەسەر ئەوەش هەیە کە یەکێتی پێشنیازی وەرگرتنی هەندێک لەو پۆستانەی کردبێت کە لەلای گۆڕانن.
لەمبارەیەوە، میقداد شێخ بەهادین، وتی: بەگونجاوی دەزانین بۆ هەر گۆڕانکاری و پۆستێک کە ئێمە وەک یەکێتی ویستمان لەسەر بێت، گفتوگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بکەین، ئەوانیش بەهەمان شێوە، بەڵام بۆ ئەو گۆڕانکاریانە، هێشتا گفتوگۆی فەرمیمان ئەنجامنەداوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
-
هەواڵنرخی مریشک لەگەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵگەرمیان لەژێر باری گرانی سوتەمەنیدا؛ نرخی بەنزین لوتکە دەشکێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان