دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى كاره‌كانى پرۆژه‌ى رێگه‌ى كه‌لار-سلێمانى ده‌ڵێت: به‌هۆى وه‌ستانی بەردەوامی پرۆژهكهوە له ماوه‌ى 5 ساڵدا، زیاتر له 15 ملیار دینار توشى زیان بوین.
رابه‌ر سه‌عید، ئه‌ندازیار و به‌ڕێوبه‌رى كاره‌كانى پرۆژه‌ى رێگه‌ى كه‌لار-سلێمانى، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ماوه‌ى ئەنجامدانی پرۆژه‌ى رێگەى كه‌لار-سلێمانى 1 ساڵ و 5 مانگه، كه‌چى ئێمه وا 5 ساڵه كار له‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ین به‌هۆى وه‌ستانه به‌رده‌وامه‌كانى كاره‌كانى پرۆژەکە به‌هۆى نه‌بونى پاره‌وه.
وتیشى: له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمپانیا توشى زیانێكى زۆر بو، چونكه كاتى خۆى دۆلار به 120 هه‌زار دینار بۆ ئێمه شكێنراوهتهوه، ئێستا نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزتره، ئه‌مه جگه له خراپبونی ئامێرەکانی پرۆژه‌كه و به‌رزى نرخ، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 15 ملیار دینار توشى زیان بوین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرۆژەکە تائێستا رێژەی ئەنجامدانی نەگەشتوەتە 60%.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان