دەنگ نێت
شەوی رابردو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، دوای دەمەقاڵەیەک، پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی گەرمیان، دوای ئەوەی تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابو، دەستبەجێ پۆلیس چونە شوێنی روداوەکە و دەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت کەتاوانەکەی پێئەنجامدراوە و سێ تۆمەتبار لەسەر روداوەکە دەستگیرکران کە هاوسەر (ژنی) کوژراوەکە و کچێکی کوژراوەکە و برایەکی ژنی پیاوە کوژراوەکەیە.
رونیشیکردەوە، ژنەکە دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ مێردەکەی کێشەی بوە و دەمەقاڵی لەنێوانیان دروست بوە و بەچەقۆ هێرشی کردوەتەسەری و کوشتویەتی.
پیاوە کوژراوەکە ناوی (زێدان حەمید مەجید)ـە و لەدایکبوی 1975ـە و پێشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج مناڵە، ژنەکەیشی لەدایکبوی 1981ـە.
بەوتەی پۆلیس، لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی(405) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان