دەنگ نێت
دو پرۆژه‌ى نوێى نیشته‌جێبون له قه‌زاى كه‌لار ئەنجام دەدرێت، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و 2 پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن دو كۆمپانیاى جیاوازه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت كه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 600 یه‌كه له خۆ ده‌گرێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و 2 پرۆژه‌یه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان زه‌ویان بۆ ته‌رخان كراوه كه خۆى له 100 دۆنم ده‌بینێته‌وه، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى (فرمێسك و ذئب الماس) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشى: له ئێستادا له رێكارى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تدان و سایت پلانیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانه به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ند كردنى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: شوێنی هه‌ردو پرۆژەکە لە ریزی پرۆژەکانی ئەودیو جادەی پشتێنەییە بە تەنیشت پرۆژەی لانەسیتییەوە، كۆمپانیان له‌سه‌ر روبه‌رى 200 دۆنم زه‌وى پرۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 600 یه‌كه له خۆ ده‌گرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وى ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ چ چین و توێژێكه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له وه‌به‌رهێناندا پرۆژه نه‌ماوه به‌ناوى چین و توێژ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رێك بكه‌ون و بیكه‌ن به هى چینێك كه خۆیان بیانه‌وێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پرۆژه‌كان بازرگانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان