دەنگ نێت
فێرخوازێکی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: لەمساڵدا هیچ دەرماڵەیەکمان بۆ خەرج نەکراوە، جیاواز لە زانکۆکانی سنوری پارێزگای هەولێر کە زیاتر لە ٤ دەرماڵەیان وەرگرتوە.
سیما عومەر، بە رادیۆی دەنگی وت: ماوەیەکی زۆرە هیچ دەرماڵەیەکمان پێنەدراوە، کۆتا دەرماڵە هی مانگی ٤ـی ساڵی رابردو بوە کە وەرمانگرتوە.
ئەوەشی خستەڕو: بۆ ئەمساڵ تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکمان پێنەدراوە، لە کاتێکدا لە زانکۆکانی هەولێر ئەو گرفتە نیە و چوار دەرماڵەیان وەرگرتوە.
ئەو فێرخوازە رەخنەی لە زانکۆکەیانیش گرت لەوبارەوە و داوای کرد کە بەدواداچون بکەن و پارەی پێویست بۆ دەرماڵەیان تەرخان بکرێت.
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە پەیوەندی بە جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان