دەنگ نێت
له گه‌رمیان ئه‌نجومه‌نێك پێكدەهێنرێت به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى مافه‌كانى مناڵان، بهڕێوبەرێکیش دەڵێت: كارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌دواداچون كردنه بۆ كێشه و گرفته‌كانی مناڵان و داتاكردنى.
ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ئه‌مساڵدا ئه‌نجومه‌نێكمان دروست كردوه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى مافه‌كانى مناڵان، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌رى هه‌مو ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى تێدایه كه په‌یوه‌ندیدارن به مافه‌كانى مناڵانەوە.
وتیشى: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامداوه له‌مساڵدا، بۆ ئاگاداربون له دۆخ و كێشه‌كانى مناڵان و به‌دواداچون كردن بۆی و داتاكردنى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: جگه له‌م ئه‌نجومه‌نه 4 سه‌نته‌رى پاراستنى مناڵانیشمان هه‌یه له قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و خانه‌قین و ناحیه‌ى رزگارى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان