دەنگ نێت
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان رەتیدەکاتەوە هیچ گفتوگۆ و پێشهاتێکی نوێ لە بارەی دەستپێکردنەوەی کاری کارگەکانی چەو و لم سەر روباری سیروان کرابێت، دەشڵێت: نابێت بەهەمان میکانیزمی پێشوتر کاربکەنەوە.
ئەگەرچی دەنگۆی دوبارە رێگەدان بە دەستپێکردنەوەی کاری کارگەکانی چەو و لم (غەسالەکان) لەسەر روباری سیروان لەئارادیە، بەڵام فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان وەکو لایەنێکی پەیوەندیدار، ئەو بابەتە رەتدەکاتەوە.
بەڕێوبەری فەرمانگەکە، د. دورەید سەلیم، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە هیچ نوسراوێکمان لە خودی خاوەن کارگەکانەوە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان پێنەگەیشتوە.
ئەم بابەتە تەنها پەیوەندیدار نیە بە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانەوە، بەڵکو چەندین لایەنی حکومی دیکە دەگرێتەوە، بەڵام بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان رەتیکردەوە هیچ گفتۆگۆیەکیان لەگەڵ کرابێت بۆ ئەو مەبەستە.
ئەوەشی خستەڕو: دوبارە رێگەدان بە کاری کارگەکان دەبێت بە دیراسەکردن بێت کە نابێت هاوشێوەی هەمان تەکنیکی پێشوتر دەست بەکارکردن بکەنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە چالاکوانانی بواری ژینگە و هەڵمەتی لابردنی کارگەکان لەسەر روباری سیروان، لەم ماوەیەی رابردودا چەند وێنە و داتایەکیان بڵاوکردەوە تیایدا باسیان لەوەدەکرد کە دوای راگرتنی کاری کارگەکان لەماوەی نزیکەی ٢ ساڵ دا، ژینگەی سەر روبارەکە بە تەواوی ژیاوەتەوە و ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ئەوا دارستانە سروشتییەکانی سەر روبارەکە بە تەواویی گەشە دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان