
دهنگ نێت
دروستکەری پردی قەرەچەم لە گەرمیان ئاماژە بە مەترسیداریی هاتوچۆکردن بە پردەکەدا دەدات بەوهۆیەی مەترسی روخانی لەسەرە، دەشڵێت: بۆ ئەوەی توشی هیچ شتێکی یاسایی نەبین، ناچار دەبین پردەکە دابخەین.
پردی قەرەچەم، چهند ساڵێكه له نزیك ناحیهى باوهنورى سهر به كهلار لەلایەن کارگەیەکی چەولمەوە دروستکراوە، درێژیهکەی ٦۰ مەترە، یەک ئاڕاستەیە و و بوه به رێگای هاتوچۆی ۲۰ گوندی ناوچەكه، بهشێوهیهك ئهمبهرى سیروانى بهو بهرهوه بهستوهتەوە و زۆرێک لە گوندنشینان بەو پردەدا هاتوچۆ دەکەن بەهۆی نەبونی پردی دیکە و نزیک لەو سنورەدا.
زۆراب وەهاب، دروستکەری پردەكه، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی زیاتر لە ۱٨ مانگە ناهێڵن غەسالەکان کاربکەن، ژێری پردەکە پاک نەکراوەتەوە، کە پاکیش نەکرێتەوە ئاو بەسەنتەر ناڕوات بەژێر پردەکە.
وتیشی: کە ئاو بەلایەکی پردەکەدا دەڕوات و سەنتەر نابێت، ئەوکات ژێر پایەکانی چۆڵ دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی روخانی.
"۳۰ پایە لە ژێر پردەکە جێگیر کراون و بە کۆمپرێسەر داکوتراون، بە تێکڕا نزیکەی ٨ بۆ ۱۲ مەترن و زۆر نەچون بە ناو زەوی دا" زۆراب وای وت.
باسی لەوەشكرد: پێشتر نیشانەیەکمان دانابو، بەڵام ئێستا بەو نیشانەوە دەزانین چوار بۆ پێنج مەتر قوڵ بوە، بەهۆی ئەوەی ئاوەکە بەسەنتەر ناڕوات بەژێریدا.
وتیشی: ئەگەر چارەسەر نەکرێت رۆژێک دێت دەڕوخێت.
پردەکە ئهگهرچی نزیكه له ناحیهى باوهنورەوە، بهڵام لهروى ئیداریەوه سەر بەناحیەی مەیدانە، بەوتەی دروستکەری پردەکە: رۆشتون بۆ لای لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی نەبوە،
وتيشى: بۆ ئەوەی توشی هیچ شتێکی یاسایی نەیەین، ناچار دەبین پردەکە دابخەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان