ده‌نگ نێت
دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی حكومیی کۆمەڵی دادگه‌ریی لە گەرمیان بە ناڕونی ماوەتەوە، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی ئه‌و حزبه‌ش دەڵێت: سورین لە سەر بڕیارەکەمان و چاوه‌ڕێی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئەندامهكانمانین له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى.
رۆژى (1ـی ئایاری 2023)، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشكراى كرد بڕیاریانداوە نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
حەسەن محەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەریی، له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى تاكه نوێنه‌ره‌كه‌یان له حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نوره له كه‌لار، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ شتێک لە بڕیارەکەی ئێمە بۆ دەست لە کارکێشانەوەمان نەگۆڕاوە و دەبێت وەکخۆی جێبەجێ بکرێت.
وتیشی: رێکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا جیاوازە لە ئەو کەسانەی لە پۆستە حکومیەکاندان، چونکە کاتێک ئەندامێکی پەرلەمان دەستلەکاردەکێشێتەوە خانەنشین دەبێت، بەڵام بۆ پۆستە حکومیەکان دەنێردێنە ماڵەوە، بۆ ئەمەش هێشتا بەرچاوڕونی نیە لامان کەچۆن بکرێت.
بەوتەی خۆیشی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی تاکە پۆستەکەیان لە گەرمیان، چاوەڕێی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامەکانیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی عێراق له‌باره‌ى نایاسایی بونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری نابێت لە سەر بڕیارەکەیان، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د رهدیكردهوه و وتى: سورین لە دەستلەکارکێشانەوەمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار هه‌نگاوه‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان