دەنگ نێت
لەکاتی روپێوکردنی ئاسمانی بە ئامێری (درۆن) بۆ سنوری شارەوانی گردەگۆزینە لە کەلار، تەقە لە درۆنەکە دەکرێت، سەرۆکی شارەوانی گردەگۆزینەش رونکردنەوە دەدات.
بەیانی ئەمڕۆ روپێوکردنی ئاسمانی بە ئامێری درۆن بۆ روبەری (١١کم) بە مەبەستی روپێوکاری بۆ سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی گردەگۆزینە لە کەلار ئەنجام درا لەلایەن کۆمپانیایی (ئێرماپ)ـەوە.
کەمال عەبدولقادر، سەرۆکی شارەوانی گردەگۆزینە، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لە کاتژمێر ۱۰و ۳۰خولەک درۆنەکە گەیشتە سەر بینای شارەوانیەکەمان لە گەڕەکی سیروان یان کوڵەجۆیەکان، ۲ فیشەک تەقێنرا بۆ درۆنەکە.
وتیشی: هیچ فیشەکێک بەر درۆنەکە نەکەوت، روپێوەکانیش درۆنەکەیان داگرت بۆئەوەی زیانی پێنەگات، چونکە ئامێرەکە نرخی گرانە.
لەبارەی ئەوەی کێ تەقەی کردوە لە درۆنەکە و هۆکارەکەی چی بوە، سەرۆکی شارەوانی گردەگۆزینە زانیاریی یەکلاکەرەوەی لانەبو.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێشر هاوڵاتیان هاتبون پرسیاری ئەوەیان کردبو ئەم درۆنە چیە لەسەر خانوەکانمان ئەسوڕێتەوە، تێیانمانگەیاندبو ئەم درۆنە هی روپێویی شارەوانیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان