دەنگ نێت
درەنگانی شەوی رابردو هاوڵاتیەک کە پاسەوانی کێڵگەی ماسییە لە گەرمیان، لە کاتی چونە سەرکاردا کەوتوەتە جۆگەیەکی ئاوەوە و خنکاوە.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هاوڵاتییەک کە پاسەوانی کێڵگەی بەرهەمهێنانی ماسی بوە لە گوندی بانئاسیاوی کۆن، درەنگانی دوێنێ شەو گەڕاوەتەوە بۆ سەر کارەکەی و لەوکاتەدا بە ماتۆڕەکەی کە لێی خوڕیوە بە سەردەما کەوتوەتە ناو جۆگەیەکی ئاوەوە و هەڵنەساوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: هاوڵاتیەکە ناوی (سەمین کەریم وەلی)ـە و تەمەنی ٦۱ ساڵە.
باسی لەوەشکرد تیمەکانیان تەرمی هاوڵاتییەکەیان دەرهێناوە و بۆ پزیشکی دادوەریی گواستویانەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان