دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: هیچکام لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە سنوری کەلار، لەسەر زەویی کشتوکاڵیی نین.
شادیە حسێن، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هیچ پرۆژەیەكى نیشته‌جێبون له‌سه‌ر زه‌وى ئێمه نه‌بوه، به‌ڵكو ته‌نها 618 دۆنم زه‌ویمان ته‌رخان كراوە بۆ فراوانكردنى شار.
ئەمەش دوای ئەوەهات کە بەپێی راپۆرتێک، سەروی ٣ ملیۆن مەتر زەوی لە کەلار کراوە بە پرۆژەی نیشتەجێبون.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، لەوبارەوە رونیکردەوە: له ساڵى 2012ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م پرۆژانه له سنورى كه‌لار كراون: مامۆستایان، پیشه‌وه‌ران، فه‌رمانبه‌ران و لانهستى، كه له‌سه‌ر روبه‌رى 1 هه‌زار و 26 دۆنم زه‌ویه، ئەم زەویانەش هه‌موى بهردهڵانیه (صخري) كه هى وه‌زاره‌تى داراییه.
وتیشى: ته‌نها پرۆژه‌یه‌ك كه زه‌وى كشتو‌كاڵى بۆ ته‌رخان كرابو، پرۆژه‌ى ئیلیانه كه 550 دۆنم زه‌وى بو، به‌ڵام ئه‌ویش به فه‌رمانێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و نه‌كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌وماوه‌یه‌دا ته‌نها 618 دۆنم زه‌ویمان ته‌رخان كردوه بۆ فراوانكردنى قه‌زاى كه‌لار كه زه‌وى كشتوكاڵین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان