دەنگ نێت
قایمقامیەتی کەلار دەڵێت: نمونەمان لە بەشێک لەو بانزینەی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت وەرگرتوە و ناردومانە بۆ نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ پشکنین، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان بۆ نەهاتوە، نەوت و کانزاکانی گەرمیانش دەڵێت: وەڵامی قایمقامیەتمان داوەتەوە و ئیجرائات لای ئەوانە.
لەسەر بەشێک لە شەقامەکانی کەلار دو جۆر بانزین دەفرۆشرێت، جۆرێکیان بانزینی عێێراقیە و جۆرێکی دیکەشیان بانزینی ئێرانی کەپسە.
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لیژنەیەکمان هەیە تایبەت بە پشکنینی بەنزین لە قایمقامیەت، نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، لیژنەکەمان ناردوە پشکنینی بۆ بکرێت، نمونە لەهەمویان وەرگیراوە و نێردراوە بۆ پشکنین، هەرشوێنێکیان نەشیاوبێت بەنزینەکەی ئێمە ئیجرائاتی لەگەڵ دەکەین.
وتیشی: تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکانمان بۆ نەهاتوەتەوە.
لە بەرامبەردا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پاش ئەوەی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای کەلار هەندێک نمونەی وەرگرت، ئێمەش پشکنینمان بۆ کرد، لە ئەنجامی پشکنینەکانی ئێمە دەرکەوت بەنزینی ئێرانی کەپس لە پشکنین دەرناچێت.
یادگار فەتاح، وتیشی: بەنوسراویش ئیمزام کردوە وەڵامی قایمقامیەتمان داوەتەوە، رەنگە دوێنێ یان ئەمڕۆ رۆشتبێت، ئیتر ئیجرائاتەکان لای قائیمقامیەتە.
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلاریش جەخت دەکاتەوە: هەرکاتێک ئەنجامی پشکنینەکان هاتەوە، هەرشوێنێک بانزینەکەی خراپ بو لەپشکنین دەرنەچو، ئێمە رێکاری خۆمان دەگرینەبەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان