دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ئاشکرای دەکات له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى قەزاکە و به‌شێوه‌ى زیاده‌ڕه‌ویى، نزیكه‌ى 50 پارچه زه‌ویمان داگیرکراوە، دەشڵێت: رێكارى یاسایمان بۆ گرتوه‌ته به‌ر.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له قه‌زاى كه‌لار نزیكه‌ى 32 گه‌ڕه‌كمان هه‌یه كه به‌شێكیان زه‌وى ئیفرازكراوى شاره‌وانیه و به‌شێكیان به زیاده‌ڕه‌وى دروست كراوه و نه‌خشه و "سوره‌ت قه‌یدى" سه‌ربه‌خۆى نیه، به‌پێى رێكاره‌كان و یاسا هه‌ر زه‌ویه‌ك كه داگیر بكرێت سه‌ره‌تا ئاگاداركردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت ئه‌گه لانه‌برێت ئه‌وه له رێگه‌ى یه‌كه‌ى ئیداریه‌وه فه‌رمانى روخانى بۆ ده‌رده‌كرێت.
وتیشى: ئه‌گه‌ر زیادهڕهویكار رێگرى كرد له لابردنى زیادهڕهویهكهى ئه‌وه دۆسیه‌كه ده‌درێت به دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى، كه دۆسیه‌ى له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌یه ئه‌و مهشتهلهى كه نزیك به شقارته‌كه داگیركراوه له دادگایه و چاوه‌ڕوانین بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ساڵانى رابردو نزیكه‌ى 15 هه‌زار پارچه زه‌وى دابه‌شكراوه، له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌وى شاره‌وانى هه‌یه و ماوه‌ته‌وه و داگیركراوه، ژماره‌شیان نزیكه‌ى 50 پارچه زه‌وى ده‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌پێى یاساى بهخاوهنكردنى زه‌ویه زیاده‌ڕه‌ویه‌كان تاوه‌كو 31ـى 12ـى 2020 هه‌ر خانویه‌ك دروست كرابێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى بگونجێت مافى تۆماركردنى هه‌یه، به‌ڵام له‌و رێکەوتە به‌دواوه روبه‌روى یاسا ده‌بێته‌وه، كه دۆسیه‌مان هه‌یه له دادگایه، دۆسیهشمان هه‌یه فه‌رمانى روخاندنى خانوەکە دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان