دەنگ نێت
بۆماوه‌ى 2 مانگه ژینگه پارێزان له نێو نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كان له گه‌رمیان نه‌ماون، تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى ئیداره‌ى سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار ده‌ڵێت: جگه له ژینگه پارێزان هیچ پێداویستیه‌كى پاكهرهوهشمان بۆ دابین نه‌كراوه.
كاروان محه‌مه‌د ره‌شید، به‌ڕێوبه‌رى ئیداره‌ى سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: "له مانگى نیسانەوە تاوه‌كو ئێستا ژینگه‌پارێزان له نێو سه‌نته‌ره‌كه‌مان نه‌ماون، كارمه‌ندان و پزیشكان نێو سه‌نته‌ره‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
وتیشى: جگه له‌وه‌ى ژینگه پارێزان نه‌ماون هیچ پێدویستیهكى پاكهرهوهشمان بۆ دابین نه‌كراوه و نه‌مان ماوه، ته‌نانه‌ت له هه‌فته‌ى پێش‌و داوامان له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا كردوه 6 پاكه‌ت كلینسى بۆ ناردوین.
کێشەی نەبونی ژینگەپارێزان بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە گرێبەستی کۆمپانیای پاککەرەوەی ناوەندە تەندروستییەکان تەواو بوە و تائێستا گرێبەستی نوێ نەکراوە، چەند مانگێک تەندروستی گەرمیان بە رێگای جێبەجێکردنی راستەوخۆ ژینگەپارێزی دابین کرد، بەڵام ئەوەش نەماوە و بۆ ٢ مانگی نەخۆشخانەکان بێ ژینگەپارێزن، هەتا ژمارەیەک هاوڵاتی و خێرخواز چەند ژینگەپارێزێکیان بۆ هەندێک لەو نەخۆشخانانە دابین کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان