
دەنگ نێت
ئەگەرچی لە شوێنەکانی دیکە دەست بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم کرا، بەڵام لە گەرمیان پرۆسەکە دەستی پێنەکرد، هاوکات دژ بە بڕیارێکی حکومەتی عێراقیش، جوتیاران لەبەردەم سایلۆی گەرمیان گردبونەوە.
كاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان، لەبارەی دەستپێنەکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە گەرمیان به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند: كشتوكاڵی گه‌رمیان پشتگیری بۆ جوتیاره‌كان نه‌كردبو به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له كۆبونهوهبون له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئه‌مرۆ جوتیاران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی له به‌رده‌م سایلۆی گه‌رمیان گردبونه‌وه.
عوسمان ئەمین، یەکێک لەو جوتیارانەی گردبونەوەکەیان رێکخستبو، به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند: جیاوازیەک لەنێوان جوتیارانی هەرێم و عێراقدا دەکرێت لەوەرگرتنی گەنم، لەسنوری کوردستاندا بۆ هەر دۆنمێک گەنم جێگە بۆ جێگە جیاوازی هەیە، شوێنی واهەیە دۆنمی ٨۰ کیلۆ، یان ۱۲۰ کیلۆ یان ۱٨۰ کیلۆ وەردەگیرێت، بەڵام لەخواروی عێراق دۆنمی ٨٥۰ کیلۆ گەنم وەردەگیرێت، ئەو بڕە گەنمەی بۆ کوردستان دیاریکراوە زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ خواروی عێراقدا.
وتیشی: لەکەرکوک وەرگرتنی ٥۰۰ هەزار تۆن گەنم رەزامەندی لەسەر دراوە، کەچی هەمو کوردستان ۳۷٥ هەزار تۆن گەنم رەزامەندی لەسەر دراوە، بەمەش حسابی هەرێمی کوردستان لە پارێزگایەک کەمترە.
باسی له‌وه‌شكرد: جوتیار دو ساڵە زەرەرمەندە، بارانی ئەمساڵ رەحمەت بو بۆ جوتیار و دەغڵودانێکی باش هاتوە، ئیتر ئەگەر عەزێتمان نه‌ده‌ن له وه‌رگرتنی گەنم لە سایلۆکاندا ئەوا ساڵێكی باشه.
دیارییکردنی وەرگرتنی تەنها ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم، لەکاتێکدایە کە بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە ٢ ملیۆن تۆن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگه‌نادرێت شاره‌وانى كفری زه‌وی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژه‌ى سه‌وزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك له‌گه‌رمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمه‌ڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان