دەنگ نێت
چالاکوانێکی ئەنفال رایدەگەیەنێت رێگریی و بەربەستێکی گەورە لەبەردەم ٥ هەزار خێزانی ئەنفال دروستکراوە بۆ وەرگرتنی کارتی نیشتمانی، داواش لە بەرپرس و نوێنەران دەکات بەدەم چارەسەری کێشەکەوە بێن.
سەیوان خورشید، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی، حکومەتی عێراقی دان نانێت بەو ناوانەی لە فایلی (پێنج-ئەلیف)دان کە هی ئەوانەن نفوسیان قادرکەرەم چەمچەماڵە.
رونیشیکردەوە: بەشێکی زۆری خێزانی ئەنفالکراوان لەم فایلەدا تۆمارن، ئێستا بۆ وەرگرتنی کارتە نیشتمانییەکەیان حکومەتی عێراقی مەرجی داناوە بەوەی دەبێت هەمو ئەو خێزانانە سەلماندنی بنەچە (اثبات النسب) بکەن، بۆ ئەمەش دەبێت بچنە دادگا و لەوێ ئەو کارە بکەن، کە کات و تێچویەکی زۆری دەوێت.
ئەو چالاکوانەی ئەنفال وتیشی: بەپێی ئەم رێکارە بێت، هیچ نەوەیەکی ئەنفالکراو کارتی نیشتیمانی بۆ دەرناکرێت.
هەربۆیە داوای لە بەرپرسان و نوێنەرانی کورد کرد لە بەغدا، بەدەم کێشەکەوە بێن و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان