دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ٨ مانگە پارەمان بۆ خەرج نەکراوە بەمەبەستی کڕینی دەرمان و پێداویستی، بۆ ٥ مانگی ئەمساڵیش حکومەت ره‌زامه‌ندى لە خه‌رجكردنى ٤٦٠ ملیۆن دینار داوە.
د.سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان ساڵانه ته‌رخانكراوى خۆمان هه‌یه بۆ كڕینى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و تاقیگەیی، بۆ ٥ مانگى سه‌رەتاى ئه‌مساڵیش ره‌زامه‌ندى خه‌رجكردنى بڕى ٤٦٠ میلۆن دینارمان بۆ هاتوه‌ته‌وه، هه‌ر به گه‌یشتنى رهزامهندیهكه كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه و به رێژه‌ى دابه‌شمان كردوه.
وتیشى: بۆ ماوه‌ى زیاتر له ٨ مانگه هیچ بڕه ده‌رمان و پێداویستیه‌كمان نه‌كڕیوه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بو هیچ تهرخانكراوێكمان نه‌بوه و حكومه‌تیش هیچ بڕه پاره‌یه‌كى بۆ دابین نه‌كردوین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و بڕه پاره‌شى كه ره‌زامه‌ندى بۆ هاتوه‌ته‌وه رێژه‌كه له پار زیاتره، چونكه پێشتر بڵاومان كرده‌وه كه بڕى ٢ ملیار دینارمان بۆ زیاد كراوه، پار ساڵ بڕه‌كه ٢٥٠ ملیۆن دینار بوه به‌هۆى ئه‌و زیادكردنه‌وه بوه به ٤٦٠ ملیۆن دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار هه‌نگاوه‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان