دەنگ نێت
هێشتا پرۆژەی وێستگەی نوێی کارەبای کەلار دەستی پێنەکردوە، وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: پشکنین بۆ شوێنی وێستگەکە کراوە و دەستدەکرێت بەکارکردن تێیدا.
وێستگهى نوێی كارهبای كهلار به قهبارهى (132/33/11KV) به تواناى (63/50/40MVA) به گوژمهى 18 ملیار و 300 ملیۆن دینار و لهلایهن كۆمپانیای (جنه الفردوس)ـهوه جێبهجێ دهكرێت.
پێشتر وەک رادیۆی دهنگ له راپۆرتێكیدا دا بڵاویكردهوه، دەستکردن لە کارکردنی وێستگەکە نزیكهى 6 مانگ دواکەوت بههۆی بونى كێشه لهو زهوییهى بۆی دیارییكرابو كه لە نزیك بینای کەمپی زانكۆی گهرمیان بو و زانكۆكه رازیی نهبو پرۆژهكه لهو شوێنه ئهنجام بدرێت. دواتر زانکۆ رازی بو بە دانانی وێستگەکە ئەوەش دوای ئەوەی هەندێک لە زانکۆکە دورخرایەوە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ماوەی دروستکردنی وێستگەکە ٥٤۰ رۆژە، ئەبوایە لە مانگی ٨ـی ۲۰۲۲ دەستبەکارکردن لە وێستگەکە بکرایە، بەڵام بەهۆی بونی کێشە لە زەویەکەدا لە بەرواری ۳/٤/۲۰۲۳ دەستبەکاربون بۆ پرۆژەکە کراوە.
وتیشی: کۆمپانیاکە هاتوە دەستی کردوە بە تەختکردنی زەویەکە و لیڤڵکردنی، پشکنینیان بۆ زەویەکە کردوە و گونجاوە بۆ دانانی وێستگەکەکە، لەم ماوەیەدا ئۆفیسیان دێتە ئەوێ و دەست دەکەن بە کارکردن.
بە وتەی بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، ئەو وێستگەیە کارەبای سەرجەم پرۆژە نیشتەجێبونە نوێیەکانی شارەکەی دەخرێنەسەر.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان