دەنگ نێت
بەیانی ئەمڕۆ کچێک لە کەلار بەخنکاوی هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەریی، پۆلیسی گەرمیانیش بە پشت بەستن بە وتەی کەسوکارەکەی دەڵێت: خۆی خنکاندوە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، کچەکە ناوی (م.ا.س)ـە و دانیشتوی گەڕەکی کەلاری کۆنە و تەمەنی چواردە ساڵە و فێرخوازە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پاشان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە.
لایخۆشیەوە پەیجی پۆلیسی گەرمیان لە فەیسبوک، لەسەر زاری کەسوکارەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە: "ناوبراو هیچ کێشەیەکی دیاریکراوی نەبوە و ناشزانن بەچی هۆکارێک لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
پێشتریش لەبارەی ئەوەی سروشتی روداوەکە چۆنە، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاندبو: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان