دەنگ نێت
بڕیار بو كاره‌بای نیشتیمانی بۆ 23 گوند له گه‌رمیان رابكێشرێت، جارێک بانگەواز بۆ پرۆژەکە کراوە، بەڵام بۆ هیچ کۆمپانیایەک دەرنەچوە و جارێکی تر بانگەواز بۆ پرۆژەکە کراوەتەوە.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند: جاری یەکەم له ئیداره‌ی گه‌رمیان بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێن ته‌نده‌ری پرۆژەكه وه‌ربگرن، به‌ڵام تەندەرەکە بۆ هیچ کۆمپانیایەک دەرنەچوە، ئێستا تەندەری دوەم راگەیەنراوە و بڕیارە ٣١ـی ئەم مانگە بکرێتەوە و ئاشکرا بکرێت.
جگه له راكێشانی كاره‌با بۆ 23 گوند له گه‌رمیان، چاره‌سه‌ركردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەی ناحیه‌ى باوه‌نوریش بانگەوازی بۆ كراوه و هیچ کۆمپانیایەک وه‌ری ناگرێت، ئەوەش به هۆكارى قه‌یرانى دارایی و ترس له خه‌رجنه‌كردنى سولفه‌ى پرۆژه‌كان، كه وایكردوه كۆمپانیاكان ئاماده نه‌بن پرۆژه‌كه وه‌ربگرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان