دەنگ نێت
وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان دەڵێت: بەهۆی هەورەبروسکەوە لە گەرمیان نزیکەی ۱۲ تەن گەنمی درەونەکراو و ١١ تەنی دیکەی گەنمی پاککراو کە لە ئۆتۆمبێلێک دا بوە، بە ئۆتۆمبیلەکەوە سوتاوە، سەرباری روبەرێکی زۆر پاوان.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دو شەپۆلی هەورە بروسکەمان هەبو، شەپۆلی یەکەم لە گوندی گردەگۆزینە، گێژەکان، سەوزبڵاخ، ئەو بەر سیروان زیانی هەبوە، شەپۆلی دوەم لە رێگای سەید خەلیل، لە ناوچەی داوێ، لە گوندی هۆمەربل زیانی بەدواوە بوە.
وتیشی: لەهەردو شەپۆلەکە ۱۰ بۆ ۱۲ تەن گەنم سوتاوە، لە گوندی هۆمەربلیش ئۆتۆمبیلێک کە ۱۱ تەنگەنمی تێدابو سوتا، هەروەک ١٥ بۆ ٢٠ دۆنم جاڕ و پوش و پاوان سوتاوە.
باسی لەوەشکرد: کۆی ئەو روداوانە هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان