
دەنگ نێت
کرێکارانی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە گەرمیان دەستیان بەکارکردن کردوەتەوە، بەبێ ئەوەی حکومەت هیچ پارەیەکیان بۆ خەرج بکات.
لە چەند رۆژی رابردودا، کرێکارانی کۆمپانیای گەردین کە کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنوری گەرمیان دەکات، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، مانیانگرت.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کرێکارەکان لە ئێستادا موچەکانیان پێدراوە و دەستیان بەکارکردن کردوەتەوە.
بەڵام رەتیکردەوە حکومەت پارەی بۆ خەرج کردبن، بەڵکو وەکخۆی وتی: ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی پارەی بۆ دابین کردون.
وتیشی: گرفتی نەبونی پارەی نەختینە لە بانک بەردەوامە و ناتوانرێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ کۆمپانیا خەرج بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە موچەی ٣ مانگی کرێکارەکانی کۆمپانیای کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاکی گەرمیان نەدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی ٦٠ هەزار دینار لە موچەکانیان کەمکراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان