دەنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەسبتەکاربونی کۆمپانیا لە پرۆژەی وەبەرهێنانی سەر روباری سیروان لەکەلار بەنایاسایی ناو دەبات، دەشڵێت: هێشتا تەرخانی زەوی بۆ نەکراوە و داواکراوە رێگری لێبکرێت.
پێش چەند رۆژێک، بهڕێوبهرى گشتی وهبهرهێنانی گەرمیان، هونەر مەحمود، رایگهیاند: زۆنى دوهمى پرۆژهكهى سهر روبارى سیروان رهزامهندى مۆڵهتى كۆتایی له ئهنجومهنى وهزیران بۆ هاتوهتهوه، له ئێستادا كۆمپانیا دهستبهكار بوه.
بەوتەی کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەو کارە "نایاساییە و پێچەوانەی یاسایە و بەزیادەڕەوی دادەنرێت".
ئەو بۆ رادیۆی دەنگ دەشڵێت: دەبێت بۆ دەستبەکاربونی، رەزامەندی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ وەربگرێت، چونکە کشتوکاڵی گەرمیان داوای کردوە رێگری لە کارکردنی بکرێت تاوەکو مۆڵەتی تەرخانکردنی زەوی وەربگرێت، پاشان کار بکات، بەڵام کۆمپانیا بەبێ ئەو تەرخانکردنە دەستی بەکارکردوە، ئەمەش لەئەستۆی لایەنە ئیداریەکانە.
بۆ بەدواداچونی زیاتر لەوبارەوە، رادیۆی دەنگ پەیوەندی بەبەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان