دەنگ نێت
بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان دەڵێت: بەتۆمەتی کارکردن لە سەنتەرێکی جوانکاری بێمۆڵەت، کارمەندێکی تەندروستی گەرمیان راگیراوە.
د.سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: فەرمانبەرێکی تەندروستی گەرمیان بەهۆی کارکردن لە سەنتەرێکی جوانکاری بێمۆڵەت راگیراوە.
له سنورى گه‌رمیان كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌رى جوانكارى بونى هه‌یه كه مۆڵه‌تى ته‌ندروستیان نیه، بەوتەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بۆ ماوەی 2 ساڵ كار له‌سه‌ر داخستنى ئه‌م سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ین، چونكه كردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه نایاساییه و كارى جوانكارى ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وەی پزیشكى پسپۆڕیان له‌گه‌ڵ بێت.
وتیشى: چه‌ندینجار كۆبونه‌وه‌مان كردوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، هاوكات چه‌ندین جار سه‌ردانى داواكارى گشتیمان كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه ئه‌و شوێنانه دابخرێن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ماوه‌كانى پێشتر كه لیژنه‌كانمان سه‌ردانیان كردون به 2 مانگ كاتى پێداون كه سه‌ردان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت و پابه‌ندبون به رێنماییه‌كان كه یه‌كێك له‌وانه ده‌بێت پزیشكى پسپۆڕیان له‌گه‌ڵ بێت، تاوه‌كو ئێستاش به لیست داوامان كردوه دابخرێن جارێك 8 سه‌نته‌ر بوه جارێك 14 سه‌نته‌ر بوه و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه پێمانوایه لایه‌نه‌كانى وه‌ك وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌ك پێویست به‌ده‌م ئه‌م داواكاریه‌مان نه‌هاتون، ئه‌گه‌رچى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌منیه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیانه و بابه‌تێكى گرنگه بۆ ئێمه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان