دەنگ نێت
کارمەندانی پاککەرەوە لە گەرمیان دەستیان بە مانگرتن کردوە و سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردینیش هۆکارەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ دروستبونی گرفت لە پێدانی موچەکانیان.
لە دوێنێوە کارمەندانی پاککەرەوە لە گەرمیان دەستیان بەمانگرتن کردوە خۆڵ و خاشاک هەڵناگرنەوە.
ئارام عەلی، کارمەندی پاککەرەوە لە قەزای کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دوێنی بایکۆتمان کرد، ئەمڕۆش نەچوینەوە سەرکارەکانمان، بەڵام بەڵێنێکی زارەکیمان پێدراوە کە ئەم ئێوارەیە موچەکانمان پێبدرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: موچەکانیان کەمکراوەتەو تاوەکو ئێستا موچەی ٣ مانگیان وەرنەگرتوە.
هاوکات سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردین لەبارەی کێشەکەوە رونکردنەوە دەدات و دەڵێت گرفتەکە بەتەنها لای ئێمە نیە.
دلێر هیدایەت، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: گرفتەکە لەخەرجنەکردنی پارەیە لەلایەن حکومەتەوە، کێشەکە بەتەنها لای ئێمە نیە، بەڵکو لە تەواوی زۆنی سەوز گرفت بۆ موچەی کرێکارەکانی پاککەرەوە دروست بوە.
پێشتریش بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وتبو، ماوەی نزیکەی ساڵێکە پارەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە خەرج نەکراوە و لە بری حکومەت ئیدارەی گشتی یەکێتی پارەی بۆیان خەرج کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان