دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: كار له‌سه‌ر كۆى بڕگه‌كانى خانوه زيادەڕەوەكان كراوه و له ئێستاشدا گهڕەكى سیروان ته‌واو بوه و له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گەرمیانه به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و گه‌ڕه‌كانى كه به زیاده‌ڕه‌وى دروست كراون له قه‌زاى كه‌لار، له‌سه‌ر كۆى بڕگهكانیان كار كراوه، یه‌كێك له‌و گه‌ڕه‌كانه گه‌ڕه‌كى سیروانه كه له ئێستادا ته‌واو بوه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیانه به‌مه‌به‌ستى تاپۆ كردنى.
وتیشى: گه‌ڕه‌كى حه‌مرین (کوڵەجۆییەکان) نه‌خشه‌ى ته‌واو بوه و په‌سه‌ندكراوه له ئیفرازكردندایه، هاوكات به‌شێكى گه‌ڕه‌كى كهلارى كۆنیش له نه‌خشه‌سازیدایه و به‌شێكى تۆمار ده‌كرێت و گرفتى نیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ریه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانى ئازادى و گۆران روپێوییان ته‌واو بوه نه‌خشه‌ى كه‌رتى بۆ كراوه و په‌سه‌ند كراوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له ئیفرازكردندایه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ندێك شوێنى دیكه‌مان هه‌یه گه‌ڕه‌ك نین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ماڵن، یه‌كێك له‌وانه ئه‌و ماڵانه‌ى پشت به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گهرمیانهكه نزیكه‌ى 40 ماڵن، له‌گه‌ڵ لیوا ره‌شه‌كه كه كارى قهربوكردنهوهیان ته‌واو بوه، هاوكات ئه‌و ماڵانه‌ى پشت شاره‌وانى كه‌لار كه له ئێستادا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان