دەنگ نێت
بۆ ئه‌مساڵ له سنورى گه‌رمیان زیاتر له 184 هه‌زار دۆنم زه‌وى به به‌روبومى گه‌نم چێنراوه و به‌ڕێوبه‌رى خزمه‌تگوزارى كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و رێژه زه‌ویه به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌لامان تۆماره له‌لایه‌ن 3 هه‌زار و 654 جوتیاره‌وه كراوه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى خزمه‌تگوزارى كشتوكاڵ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ساڵانه گۆرانكارى به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا دێت كه ده‌كرێت به به‌رهه‌مى گه‌نم، بۆ ئه‌مساڵ له سنورى گه‌رمیان 184 هه‌زار و 353 دۆنم زه‌وى كراوه به گه‌نم، كه به‌پێێ ئه‌و ئامارانه‌ى له‌لامان تۆماره له‌لایه‌ن 3 هه‌زار و 654 جوتیاره‌وه كراوه.
وتیشى: له سنورى گه‌رمیان به‌كۆى گشتى 1 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌یه، له‌و رێژه‌یه 111 هه‌زار دۆنمى به‌راوه، هاوكات به‌پێى ئه‌و پێشبینیه‌ى كردومانه نزیكه‌ى 50 هه‌زار دۆنم به سیسته‌مى نوێى ئاودێرى و پشتن به‌ستن به ئاوى ژێر زه‌وى بوه به به‌راو، ئه‌گه‌رچى هیچ داتایه‌ك تۆمار نیه له‌وباره‌یه‌وه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان