دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان رایگه‌یاند: زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان ره‌زامه‌ندى مۆڵه‌تى كۆتایی له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ هاتوه‌ته‌وه، له ئێستادا كۆمپانیا ده‌ستبه‌كار بوه.
پرۆژه‌ى مارینا میكس كه ده‌كه‌وێته سه‌ر روبارى سیروان دابه‌ش بوه به‌سه‌ر 5 زۆندا، له ئێستادا زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ هاتوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌كاربون.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: زۆنى دوه‌مى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان كه پرۆژه‌یه‌كى میكسه (تێکەڵاوی نیشتەجێبون و بازرگانی و گەشتیارییە) و له‌سه‌ر روبه‌رى 355 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت، ره‌زامه‌ندى و مۆڵه‌تى كۆتایی له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ گه‌راوه‌ته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و پرۆژه‌یه زه‌وى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تاپۆى گه‌رمیان و بەڕێوبەرایەتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و سەرۆکایەتی شاره‌وانى كهلارى به‌رده‌كه‌وێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان زه‌وى كۆمه‌ڵێك جوتیارى به‌رده‌كه‌وێت و كۆمپانیاش ره‌زامه‌ندى داوه به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوامان له ئیداره‌ى گه‌رمیان كردوه لیژنه‌یه‌ك له ئاستى باڵا پێكبهێنرێت كه به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و كهلارى تێدا بێت به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى رێكاره‌كانى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوتیارانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان