دەنگ نێت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە، هەریەکە لە: ئارام حەسەن و شەرمین عەلی هاوسەری، بە کەفالەت ئازادکران.
بڕوا حەسەن، برای ئارام، هەواڵەکەی بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاستکردەوە و وتی: هەریەکە لە ئارامی برای و شەرمین عەلی هاوسەری ئارام، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکران.
نیوەڕۆی چوارشەمە (٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٣)، ئارام حەسەن و شەرمین عەلی کە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیانن، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران و بۆ گرتوخانەی ئاسایش لە سلێمانی گوازرانەوە
ئارام حەسەن، پێشتر بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروازەی پەروێزخان و شەرمین عەلی بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەکە بو، بەڵام دواتر بە فەرمانی وەزیری دارایی راژەکەیان لە دەروازەکەوە گوازرایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرەی گەرمیان. هاوکات شەرمین عەلی، بۆ ماوەی چەند ساڵێک پەیامنێری کەناڵی (KNN) بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان