دەنگ نێت
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەیسی دەستگیرکردنی (ئارام حەسەن و شەرمین عەلی) لەکەلار، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندیەکی بە کاری ڕۆژنامەوانی و رێکخراوەیی و ئازادی رادەربڕینەوە نییە".
لەراگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا هاتوە: هەردو ناوبراوان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (٣٤١)ـی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، چونکە فەرمانبەری حکومەتن، دەشڵێت: "هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونە"، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخەنەڕو.
ئاماژەی بەوەشداوە لە ماوەی رابردودا خۆیان و پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وتەیان لێوەرگیراوە.
دەشڵێت: "هەموو ڕێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر، دەزگای ئاسایش تەنها لایەنی جێبەجێکاری یاسایە".
بەوتەی خۆشیان، دوێنێ (٢ـی ئایار) رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربون لە دۆخی راگیراوان سەردانی گرتوخانەی ئاسایشیان کردوە و چاویان بەسەرجەم راگیراوان کەوتوە لە نێویشیاندا ئەو دو راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان