
دەنگ نێت
بەپێی راپۆرتێکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لەماوەی ساڵێک دا لەنێو پارلەمانتارە گەرمیانییەکان لە پارلەمانی کوردستان، شیرین ئەمین زۆرترین قسەی کردوە و هاوڕێ مەلا ستار کەمترین.
لە راپۆرتەکەدا کە لە چوارچێوەی پرۆژەی رێکخراوەکە بۆ چاودێریی کارەکانی پارلەمانی کوردستان دا دێت بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED)، ئاماری ورد لەبارەی چالاکی پارلەمانتارانەوە لەماوەی (١ـی ئاداری ٢٠٢٢ هەتا ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣) خراوەتەڕو.
سەبارەت بە پارلەمانتارانی گەرمیان کە ژمارەیان ٦ پارلەمانتارە (٣ گۆڕان، ٢ یەکێتی و ١ پارتی)، ریزبەندی قسەکردن و بەشدارییان لە دانیشتنەکانی پارلەمان و کۆبونەوەی لیژنەکانی پارلەمان، بەمشێوەیە بوە:
١. شیرین ئەمین، (فراکسیۆنی گۆڕان/ سەربەخۆ) ٥٠ خولەک و ٣٨ چرکە قسەی کردوە.
٢. دابان محەمەد، (فراکسیۆنی گۆڕان/ سەربەخۆ)، ٤٢ خولەک و ٤٦ چرکە قسەی کردوە.
٣. رزگار محەمەد، (فراکسیۆنی گۆڕان) ٢٧ خولەک و ٥٤ چرکە قسەی کردوە.
٤. عەبدولناسر ئەحمەد (مەلا ناسر)، (فراکسیۆنی یەکێتی) ١٩ خولەک و ٣٥ چرکە قسەی کردوە.
٥. بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، (فراکسیۆنی پارتی)، ١٦ خولەک و ٥٢ چرکە قسەی کردوە.
٦. هاوڕێ بەنا (هاوڕێ مەلا ستار)، (فراکسیۆنی یەکێتی)، ١٦ خولەک و ٣٤ چرکە قسەی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
-
هەواڵکۆمپانیای بەنداوی باوەنور کارگەی چەو و لمی داناوە و مادەکانی دەفرۆشێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان