ده‌نگ نێت
كاركردن له پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوانى فه‌رمانبه‌ران له كه‌لار كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌گرمه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، به‌رده‌وامى هه‌یه، لێپرسراوى یه‌كێتى فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: %17ـى كاره‌كانى ته‌واوه بوه.
رزگار وه‌هاب، لێپرسراوى یه‌كێتى فه‌رمانبه‌ران له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران له كه‌لار كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌گرمه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت تاوه‌كو ئێستا له %17ى كاره‌كانى ته‌واو بوه، به‌و پێیه‌ش له كۆى 1465 یه‌كه 750 یه‌كه‌ى دروست كراوه به ههورهبانیشهوه.
وتیشى: له ئێستاشدا 300 بۆ 400 زه‌وى سفر كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بناغه‌ى یه‌كه‌كانى تێبكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تاوه‌كو 6 مانگى تر ده‌بێت هه‌مو یه‌كه‌كان دروست بكرێت.
له باره‌ى پرۆژه خزمهنگوزارییهكانى نێو پرۆژه‌كه هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا كارى تێدا نه‌كراوه، چونكه پرۆژه‌كه قۆناغ به قۆناغه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: جیاواز له پرۆژه‌كانى دیكه كه له سنوره‌كه ئه‌نجامدراوه پرۆژه‌ى فه‌رمانبه‌ران قیسته‌كانى به پێشه‌كى 6 مانگ جارێكه و خۆى له 2500 دۆلار "25 گه‌ڵا" ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان