ده‌نگ نێت
جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار ئاماژه به خراپی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌بێت نه‌خۆش خۆی ده‌رمان بێنێت له‌گه‌ڵ خۆی دا.
دوێنێ کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنى شەهید هەژار لە کەلار گردبونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کێشانەی روبەڕویان بوه‌تەوە.
وەکخۆیان ئاماژەیان پێکردوە، گرفتی دەرمان و چارەسەرەی پزیشکی و نەبونی کارگوزار و پێنەدانی خواردن بەکارمەندانی تەندروستی هەیە.
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە، له‌وباره‌وه بە رادیۆی دەنگی وت: هەمو ئەو گرفتانەمان هەیە و هیچیشی چارەسەر نەکراوە.
وتیشی: دۆخی نه‌بونى دەرمان بە جۆرێکە كه نەخۆش دەبێت بڕوات لە دەره‌وه خۆی دەرمان بهێنێت و ئێمە چارەسەری بکەین، هه‌روه‌ك چەندین دەرمانی گرنگ نەماوە، ئه‌گەر کەسێک شکاوی هەبێت دەبێت خۆی بەشێک لە کەرەستەکان بهێنێت لەگەڵ خۆی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان