ده‌نگ نێت
وابڕیاربو له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه كلیلی یه‌كه‌كان راده‌ستى به‌شداربوانى پرۆژه‌ى بان ستى كه به "پیشه‌وه‌ران"ـى كه‌لار ناسراوه، بكرێت، به‌ڵام تاوه‌ك ئێستا نه‌كراوه، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى راده‌ست نه‌كردنى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى نێو پرۆژه‌كه‌یه.
عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى راده‌ست نه‌كردنى كلیل به به‌شداربوانى پرۆژه‌كه، وه‌رنه‌گرتنى بڕگه خزمه‌تگوزارییه‌كانى نێو پرۆژه‌یه‌كه له‌لایه‌ن لایه‌نه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوبونى هه‌ندێك له یه‌كه‌كان به‌هۆى دۆخی كه‌شوهه‌واوه دواكه‌وتوه.
وتیشى: كۆى گشتى پرۆژه‌كه له %98ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هیچ واده‌یه‌ك دیارى كراوه بۆ راده‌ست كردنى پرۆژه‌كه به به‌شداربوان، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له ئێستادا هیچ واده‌یه‌ك دیارى نه‌كراوه به‌مه‌به‌ستى راده‌ست كردن، چونكه ده‌بێت ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه هه‌یه وه‌ربگیرێته‌وه له‌لایه‌ن داموده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌به‌رهێنان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌له بكرێت له‌و بابه‌ته‌دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان