ده‌نگ نێت
پسولهیهك راده‌ستى دانیشتوانى لیوا ره‌شه‌كه"ـى كه‌لار ده‌كرێت كه‌تیایدا ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێك دا خانوه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن ئه‌گه‌رچی هێشتا زهویهكانیشیان پێنه‌دراوه، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش رەتیدەکاتەوە دەست بە روخاندنی خانوەکانیان بكه‌ن.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، دوێنێ پسولهیهك دراوه به دانیشتوانی گەڕەکی "لیوا رەشەکە" و "جەمەلۆنەکە" لە قەزای کەلار و یه‌كى بڕی ١٥ هەزار دیناریان لێوەرگیراوە، له پسولهكهدا هاتوه كه ده‌بێت لە ماوەی مانگێکدا خانوەکانیان بڕوخێنن.
دلێر هیدایەت، نوێنەری دانیشتوانی "لیوا رەشەکە" بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو بڕە پارەیهیان لێوەرگرتین، بەڵام دڵنیانین لەوەی کەی زەویەکانمان پێدەدرێت، چونکە گرفتی هەیە و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.
دانیشتوانى ئه‌و دو شوێنه كه له دواى راپه‌ڕینه‌وه به زیاده‌ڕۆ "تجاوز" دروستكراون، له‌ماوه‌كانى رابردودا له‌لایه‌ن شاره‌وانى كه‌لاره‌وه تیروپشكیان بۆ كرا به‌مه‌به‌ستى پێدانى زه‌وی له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ى خانوه‌كانیان به شاره‌وانى، به‌ڵام تائێستا هه‌ر ژماره‌ی زه‌وییان پێدراوه و شوێنى زه‌ویه‌كانیان به فیعلی راده‌ست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سەرۆکی شارەوانی کەلار، ئەکرەم ساڵح، بە رادیۆی دەنگی وت: وەرگرتنی بڕە پارەکە لە بەرامبەر ئەنجامدانی کەشفە بۆ زەویەکانیان.
هاوکات رەتیکردەوە لە ماوەی مانگێکدا خانوەکانیان بڕوخێندرێت،
وه‌كخۆی وتى: "ئەو کاتەی بەتەواوی زەویەکانیان پێدرا و رێکارەکانیان تەواو بون، لەدوای مانگێک ده‌ڕوخێندرێن".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچی زه‌ویه‌كانیان راده‌ست ناكرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه زه‌وییان بۆ دیارییكراوه، به‌ڵام تەنها گرفت قەرەبونەکردنەوەی ژمارەیەک جوتیارە كه كاریان له‌و زه‌وییانه‌دا كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان