دەنگ نێت
دواى تۆماركردنى ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى نه‌خۆشی هه‌وكردنى په‌رده‌ى مێشكى مناڵان له گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت نه‌خۆشیه‌كه وه‌كو حاڵه‌ت هه‌یه و نه‌بوه‌ته په‌تا و شه‌پۆلی توند و مه‌ترسیدار.
له راگەیه‌نراوێكدا كه وێنه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ نێردراوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: لە ئێستادا لە سنووری گەرمیان هیچ بڵاوبوونەوەیەکی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵان دا بەشێوەی پەتا و شەپۆل بوونی نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە حاڵەتە، کە ئەمەش لە زانستی پزیشکیی و پەتازانی دا ئاستەکەی ئاساییە و نەگەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به رادیۆی ده‌نگى وت، 4 حاڵه‌تى نه‌خۆشیه‌كه داخل به نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كراوه و له‌ژێر چاره‌سه‌ر دان. هه‌روه‌ك به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى دیكه‌ى نه‌خۆشیه‌كه ئێواره و شه‌وى رابردو داخل به نه‌خۆشخانه كراون.
ته‌ندروستى گه‌رمیان هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا، دڵنایی ده‌دات له‌وه‌ى رێكارى گرتوته‌به‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانى راسپاردوه بۆ گرتنبهرهى ئاماده‌باشی.
هه‌روه‌ك داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتى بونى نه‌خۆشیه‌كه ئه‌گه‌ر حاڵهتهكهیشی ئاساییش بێت، سه‌ردانى ده‌رمانخانه و عیاده‌ى لاكۆڵان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌ردانى نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانیان بكه‌ن، چونكه به‌وته‌ى خۆی "زۆرجار کەسانێک هەن ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و لەسەر حسابی تەندروستی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بەدوای سوودی تایبەتی دا دەگەڕێن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان