دەنگ نێت
گەنجێک لە سەر روباری سیروان لە قەزای کەلار لەلایەن گەنجێکی ترەوە کوژراوە و بکوژەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کردوە و راگیراوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی گەرمیان کە نەیویست ناوی بهێنرێت، تایبەت بە رادیۆی دەنگی وت: شەوی رابردو گەنجێکی دانیشتوی قەزای کەلار، لەلایەن گەنجێکی هاوڕێیەوە لە کاتێکدا لەسەر روباری سیروان بون، بەهۆی دروستبونی کێشە و دەمەقاڵێیەکەوە، بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
وتیشی: دواتر ئەم بەیانییە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و پۆلیس ناردویەتی بۆ توێکاری.
ئاماژەی بەوەشکرد: بکوژەکەش خۆی رادەستی پۆلیس کردوە و لەئێستادا بەمادەی (٤٠٥) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە ناوی (خالد رەحیم)ـە و لەدایکبوی ١٩٩٣ـە.
هاوکات پۆلیسی گەرمیان لەسەر روداوەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
گەنجێک لەسەر ڕوباری سیروان کوژرا
بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەکەم ڕۆژی جەژن ئاگادارکراینەوە لەبونی تەرمێک لەسەر ڕووباری سیروان. دەست بەجێ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی ڕوداوەکە دوای ئەوەی بەڵگەو زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوەو توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە لەئێستادا تۆمەتبار لەلای پۆلیسەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە.
تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەچەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (خالد ڕحیم محمد ) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان