دەنگ نێت
هاوڵاتیانی گوندی 'ههیهره سور' له گهرمیان لەسەر ئەرکی خۆیان به سێ رۆژ پۆندێك بۆ گلدانهوهی ئاو له سنوری گوندهكهیان دروست دەکەن.
ئەحمەد مەجید، دانیشتوی قهزای كهلاره و خەڵکی گوندی 'ههیهره سور'ـی سەر بە ناحیەی نەوجولە لە قەزای کفری، باسی له دروستكردنی پۆندهكهیان بۆ رادیۆی دەنگ كرد و وتی: ئەم پۆندە لەگەڵ خەڵکی گوندەکە دروستمان کرد، زۆر گەورە نیە، ئاو گل دەداتەوە بۆ ئاژەڵان و هەم سەوزاییەکیش لە ناوچەکە دروست دەکات.
پۆند بەنداوی بچوکە و زۆرتر لە خۆڵ دروست دەکرێت.
ئەحمەد مەجید، لەبارەی پۆندەکەیانەوە وتیشی: بە ۳ رۆژ پۆندەکەمان دروستمان کرد، نزیکەی ۲ ملیۆن دینارمان تیا خەرج کردوە و لەسەر ئەرکەی خۆمان بوە.
جهختیشی كردهوه: پۆندەکە رۆڵی هەیە لەوەی ناوەچەکە زیندو بکاتەوە و بیکاتە شوێنی سەیرانگا، هەروەک سودی بۆ گوندەکە هەیە لە روی ئاژەڵدارییەوە و بەهەمانشێوەش سودی بۆ ئاژەڵی کێویش هەیە.
سەبارەت بە بڕی گلدانەوەی ئاو لە پۆندەکە، ئەو وتی: ئەوە ئەنداریارێکی دەوێت بۆ ئەوەی بزانێت چەندێک ئاو گلدەداتەوە، بەڵام بەچاو تەماشای بکەین ئاوێکی زۆڕ گلدەداتەوە.
گوندی 'هەیەرە سور' نزیکە ٢٠ ماڵ دەبن، ۹ ماڵیان جێگیرن و ئەوانی دیکە دو بنەن و ناوەناو لە گوندەکە نیشتەجێ دەبن. دانیشتوانەکەشی بە کوشتوکاڵکردن بەتایبەتی گەنم و جۆ و هەروەها بە ئاژەڵدارییشەوە خەریکن.

- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان