دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتى گەشتوگوزاری گەرمیان ده‌ڵێت: پرۆژه‌ی جوانکردنی دەوروبەری قەڵای شێروانە 12%ـی کارەکانی ته‌واو بوه، به‌ڵام کەوتوەتە بەر زۆنی دوی پرۆژه‌كه‌ی سه‌ر روباری سیروان و پێویسته کۆمپانیای مارینا قەرەبوی بەڵێندەرەکە بکاتەوە.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتى گەشتوگوزاری گەرمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: پرۆژه‌ی جوانکردنی دەوروبەری قەڵای شێروانە بودجەکەی دو ملیار و ٥٦۰ ملیۆن دینارە، پێشینەی خەرج کراو بۆ پرۆژه‌كه ۱۹۳ ملیۆن دینارە، به شێوه‌ی ته‌نده‌رین بۆ بەڵێندەرێک ده‌رچوه و له ئیستادا 12%ـی کارەکانی ته‌واو بوه و به‌هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه راگیراوه.
وتیشی: ئەم پرۆژە کەوتوەتە بەر زۆنی دو کە پرۆژەی مارینای لەسەر دەکرێت، بەهۆی ئەو سایت پلانەی پرۆژەی مارینا کە هێشتا نەهاتوەتە لای ئێمە.
باسی له‌وه‌شكرد: بەپێی یاسا دەبێت قەرەبوی ئەو بەڵێندەرە بکرێتەوە، ئیتر قەرەبوەکە چۆنە ئەوە رێکاری خۆی هەیە، چونكه ئەوە بڕیاری لیژنەی باڵایە.
پرۆژەی وەبەرهێنانی سەر روباری سیروان له قه‌زاى كه‌لار، له گرده‌گۆزینه‌وه به رۆخی روبارهكهدا ده‌ستپێده‌كات هه‌تا به‌رده‌سور. پرۆژه‌كه‌ش بریتییه له پرۆژه‌یه‌كى تێكه‌ڵی (میكس) گه‌شتیاری، بازرگانى و نیشته‌جێبون، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌م پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی تێدا ده‌بێت، هه‌م یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون له ڤێلا و خان‌و، هه‌میش باڵه‌خانه‌ى بازرگانى، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ى وه‌كو ناوه‌ندى خوێندن و ته‌ندروستى و په‌رستگا كه زۆرتر ده‌كه‌ونه نێو پرۆژه نیشتهجێبونهكانهوه.
پرۆژه‌كه دابەشکراوە بەسەر (٥) زۆندا، زه‌وی پرۆژه‌كه به‌شى زۆری بۆ وه‌زاره‌تى دارایی و دواتر كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پاشان شاره‌وانى كه‌لار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
-
راپۆرتشیرین مەحمود و 23 ساڵ کۆڵنەدان لە پێناو مناڵانی گەرمیان
-
زۆرترین بینراوەکان