دەنگ نێت
جێگری بەڕێوبەری بانکی گەرمیان دەڵێت: چاوەڕێی ناردنی پارەین بۆ ئەو بەڕێوبەرایتیانەی موچەکانیان دواکەوتوە، بەڵام دڵنیانین کەی پارەمان بۆ دەنێردرێت.
دوێنێ بەپێی لیستی موچە، دەبو هەریەک لە وەزارەتەکانی: خوێندنی باڵا، شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە موچە وەربگرن، بەڵام تەنها موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشکرا.
ئومێد جیهاد، جێگری بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ دەبێت موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشبکرێت و تاوەکو ئێستاش چاوەڕێی پارەین.
وتیشی: هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانیەکان موچەکانیان دابەش نەکراوە، ئێمە چاوەڕێین پارەمان لە سلێمانیەوە پێبگات، بەڵام دڵنیا نین کە پارەکە دەنێردرێت.
لایخۆشیەوە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد، پێیان راگەیەنراوە موچەکانیان بۆ دوای جەژن دوادەکەوێت.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، بانکی گەرمیان پێویستی بەنزیکەی ملیارێک دینار هەیە بۆ دابینکردنی موچەی ئەو بەڕێوبەرایتیانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان