دەنگ نێت
تەنها لە ۲۷ رۆژی رەمەزاندا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلارەوە ٦۰ شوێنکار سزادراون و نزیکەی ۳ تەن خۆراکی خراپ و بەسەرچوش دەستی بەسەردا گیراوە.
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی پابەند نەبونیان بە یاسا و رێنماییەکان و پاکوخاوێنییەوە، لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٦۰ شوێن پسوڵەی سزادانی بۆ کراوە کە فرۆشگا و مارکێتن و سێ لەشوێنەکانیش داخراون، هەروەها یەک دانەیان بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوی هەبو و دەستکاریان کرابو، رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.
وتیشی: دەستیشگیراوە بە سەر ۳ تەن خۆراکی ماوە بەسەرچو.
باسی لەوەشکرد: تێکڕا پسوڵەی سزادانەکان خۆی دەبینێتەوە لە نزیکەی ٥ ملیۆن دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان